گرفتی تۆقین

کەسانێك کە گرفتی تۆقینیان هەیە هەست بە  سەکتەی تۆقینی زوو زوو دووبارە بووە و بەهێز دەکەن. نیشانەکانی ئەو نوبەتانە بریتین لە لە پڕ تووشی دڵەخورپە بوون، هەست بە خنکان، سنگ ئێشە و سەرەگێژە. هاوکات لەگەڵ ئەو نیشانانە زۆرجار کەسەکە هەست بە شێواندنی ڕاستیەکان و دنیای واقیعی دەکات و ترسێکی بەهێز لە مردن و تێکچوون. بەتایبەت کاتێك، کە گرفتی تۆقینەکە هێشتا نەناسرابێت، نیشانە وناڕەحەتیەکانی بۆ نموونە لەگەڵ سەکتەی دڵدا بە ئاسانی لێت تێکەڵ دەبن.

سەکتەکانی تۆقین بۆ کەسەکە زۆر ترسناكن و بۆ ئەوانەی لەسەر یەك ئەم ناڕەحەتیانە کە دووبارە دەبنەوە بەردەوام هەستی دڵتەنگی بۆی دەست پێ دەکات. ئەوانەی ناڕەحەتی گرفتی تۆقینیان هەیە بە ئاسانی ئیتر خۆیان نادەن لە شوێنی تەسك و تەنگ، شوێنی گشتی و یان ئەو شوێنانەی کە پێشووتر تووشی سەکتەی تۆقینی لێ بووە.

بۆ گرفتی تۆقین شێوازی چارەسەری کاریگەر هەیە

کەسانێك گرفتی تۆقینیان لەگەڵدایە کەڵك لە چارەسەەری دەرمان و تێراپیای دەروونی وەردەگرن. بە چارەسەری دروست کەسەکە دەتوانێ لە دەست گرفتی تۆقین زۆر بەباشی ڕزگاری ببێ و چاكبێتەوە، هەندێ چارەسەری زۆر کورت ماوە لەوانیە دواتر سەکتەکانی سەرلەنوێ سەر هەڵبداتەوە.